ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

ئیبرا دەگەڕێتەوە بۆ چامپیۆنزلیگ و چاوی لە ریکۆردێکی تۆتی یە

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج لەنێو  لیستی بانگهێشتکراوانە بۆ یارییەکەی ئەیسی میلان لە خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر پۆرتۆ.

میلان دوای دوو یاری، هیچ خاڵێکی نیە لە خولی پاڵەوانەکان و هەموو ئومێدییان بردنەوەیە لە پۆرتۆ، هەروەها دوای پێنج ساڵ جارێکیتر زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج دەگەڕێتەوە خولەکە.

پێناچێت ئیبرا لە پێکهاتەی سەرەکی بێت بەڵام ئەگەر لەو یارییەدا گۆڵێک تۆماربکات ژمارە پێوانەییەکەی فرانسیسکۆ تۆتی دەشکێنێت وەک بە تەمەنترین یاریزان بتوانێت لە چامپیۆنزلیگ گۆڵ تۆماربکات.

تۆتی تەمەنی ٣٨ ساڵ و ٥٩ رۆژ بوو کاتێک بەرامبەر سیسکا مۆسکۆ ژمارە پێوانەییەکەی شکاند ، ئیبرا تەمەنی گەیشتووەتە سەروو ٤٠ ساڵ و بە جیاوازییەکی زۆر دەبێتە بەتەمەنترین یاریزان گۆڵ تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button