ئه‌وروپائیسپانیا

بێنزیما: تۆپە ئاڵتونیەكە لە نزیكی خۆمەوە دەبینم

یاریگا-

كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دووبارە خەونی خۆی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ئاشكرا كرد.

بێنزیما لە نێو لیستی سەرەتایی یاریزاناندایە كە پێكهاتوون لە 30 یاریزان بۆ بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی.

هێرشبەرە فەڕەنسیەكە لە لێدوانیدا بۆ كەنال پڵەس ووتی: بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی خەونێكك منداڵیمە ، چەندین یاریزانی گەورەی وەك ڕۆناڵدۆ و زێدان پێشكەشی ڕیاڵ مەدیدیان كرد.

هەروەها ووتیشی: ئێستا بیری لێدەكەمەوە و زۆر دوور نیە لێمەوە.

زێدان كۆتا یاریزانی فەڕەنسیە كە توانیبێتی خەڵاتەكە بباتەوە لە ساڵی 1998.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button