ئه‌وروپائیسپانیا

كۆتینهۆ: كەس نازانێت چەند ئازارم چەشت

یاریگا-

فیلیپ كۆتینهۆی بەڕازیلی و یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە ماوەی ڕابردووی دەكات لە یانەكەی.

بارسێلۆنا توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ڤالینسیا بباتەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا.

لە خولەكی 5 ڤالینسیا لە ڕێگەی خۆسێ لویس گایا گۆڵی یەكەمی یاریەكەیان تۆماركرد ، لە دوای هەشت خولەك و لە خولەكی 13 ئەنسۆ فاتی بە شێوازێكی نایاب گۆڵی یەكسان بوونی بلاوگرانای تۆماركرد و لە كۆتا خولەكەكانی گێمی یەكەمی یاریەكەدا بارسێلۆنا لە ڕێگەی میمفیس دیپای بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمیان تۆماركرد و پاشان لە خولەكی 85 كۆتینهۆ گۆڵی سێیەمی یانە كەتەلۆنییەكەی تۆماركرد و یاریەكەش بەو ئەنجامە كۆتایی هات.

لە دوای گۆڵەكە كۆتینهۆ ووتی: لە كاتی تۆماركردنی گۆڵەكەمدا هاوارم دەكرد ، ئەوە هاواری توڕەیی بوو ، چونكە من پێویستم بە گۆڵ تۆمار كردن بوو تا متمانەی خۆم بەدەست بهێنمەوە.

هەروەها ووتیشی: كەس نازانێت چەند ئازارم چەشت ، ئەو ئازارە بەهێزترم دەكات ، خواستی زیاترم هەیە بۆ سەركەوتن و پێشكەشكردنی هەموو تواناكانم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button