ئه‌وروپائینگلتەرا

مكمانامان محەمەد سەڵاح بە باشترین یاریزانی جیهان لە ئێستادا هەڵدەبژێرێت

یاریگا-

ستیڤ مكمانامان ئەستێرەی پێشووی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی پێی وایە محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپول لە ئێستادا باشترین یاریزانی جیهانە.

مكمانامان لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی ماركا ووتی:  ئێستادا محەمەد سەڵاح باشترین یاریزانی جیهانە ، نەیمار و میسی و ئیمباپێمان بینی كە بە شێوەیەكی باش یاری ناكەن ، هەروەها لیڤاندۆڤسكیش ناتوانێت بەو شێوە گۆڵ تۆمار بكات.

هەروەها ئەستێرەكەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ووتیشی: ناتوانم بیر لە هیچ كەسێكی دیكە بكەمەوە بتوانێت لە محەمەد سەڵاح باشتر یاری بكات لە ئێستادا.

محەمەد سەڵاح لە ئێستادا شانبەشانی جیمی ڤاردی پێشەنگی گۆڵكارانی پریمەرلیگی گرتووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button