ئه‌وروپائینگلتەرا

سەلاح نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەل لیڤەرپول

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد ، ڕامی عەباسی بەڕێوەبەری كارەكانی محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی سەفەری ئینگلتەرای كردووە.

هەروەهائاشكرایانكردووە بە مەبەستی كۆبوونەوە لەگەل بەڕێوەبەرانی ڕێدز بەڕێوەبەری كارەكانی ئەستێرە میسڕیەكە كۆدەبێتەوە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

گرێبەستەكەی سەڵاح لەگەل لیڤەرپول لە هاوینی 2023 بەسەردەچێت و یانەكەشی دەیەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی میرۆر ڕامی عەباس سەفەری ئینگلتەرای كردووە و چاوەڕوان دەكرێت بۆ مەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەكەی ڕێدز بێت.

لە ئێستادا محەمەد سەڵاح 350 هەزار پاوەند وەك موچەی هەفتانەی وەردەگرێت و بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی داوای زیادكردنی موچەكەی دەكات بۆ 500 هەزار پاوەند لە هەفتەیەكدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button