ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

بێنزێما: خەڵاتی بالۆن دۆر هەمیشە خەونی من بووە

یاریگا
کەریم بێنزێما، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا نایشارێتەوە، بەدەستهێنانی خەڵاتی بالۆن دۆر، هەمیشە خەونی ئەو بووە.

یاریزانە فەرەنسیەکەی شاهانەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ElTraduct دەڵێت ” لەو کاتەی کە گەنج بووم، هەمیشە خەونم بەدەستهێنانی خەڵاتی بالۆن دۆر بوو، ئێستاش کە ناوم لە لیستەکەدایە هەست بە خۆشیەکی زۆر دەکەم، بەڵام گرنگترین شت بۆ من ئەوەیە خزمەتی هەڵبژاردە و یانەکەم بکەم، بۆ ئەوەی خەڵاتەکە بەدەست بێنم “.

بێنزێما لە بەشێکی دیکەی دیمانەکەیدا سەبارەت بە کلاسیکۆی داهاتوو بەرامبەر بارسێلۆنا دەڵێت ” راستە لەم یارییەش مێسی ئامادە نابێت، بەڵام گرنگ نیە لە کلاسیکۆ کێ بەشداری دەکات، چونکە ئەو یارییە هەمیشە گرنگی خۆی هەیە “.

بابەتی زیاتر

Back to top button