کوردستانگرنگترین

یانەی شەقلاوە یەکەم بردنەوەی مێژوویی خۆی تۆمار کرد

یاریگا-
ئەمڕۆ لە گەڕی یەکەمی وەرزی نوێ خولی نایابی کوردستان، هیچ یانەیەکی میواندار نەیتوانی لە یاریگای بردنەوە بەدەست بێنێت.

لە گەڕی یەکەمی وەرزی نوێ خولی نایابی کوردستان، یانەی برایەتی پاڵەوانی وەرزی رابردوو لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی دەربەندیخانی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ دۆڕاند. لە یارییەکی دیکەدا لە شاری سلێمانی یانەی نەورۆز میوانداری یانەی پێشمەرگەی هەولێری کرد و لە دوایین خولەکەکانی یارییەکە بە رکابەرەکەی دۆڕا. لە شارۆچکەی بلێ دەڤەری بارزانیش یانەی هەڵۆ میوانداری شەقلاوەی تازە سەرکەوتووی کرد و ئەمیشیان لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی 0-2 تووشی دۆڕان بوو و زاخۆ و هەولێریش لە یاریگای دەلال بە گۆڵێک یەکسانبوون.

بریارە سبەی چوار یاری دیکە لە گەڕی یەکەمی وەرزی 2021-2022 خولی نایابی کوردستان بەڕێوەبچێت و، سەرجەم یارییەکانیش کاتژمێر 15:00 بەڕێوەدەچن.

بابەتی زیاتر

Back to top button