ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی: بێنزێما بووە خاوەنی جوانترین گۆڵی نەیشن لیگ

یاریگا
کەریم بێنزێما، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا بووە خاوەنی جوانترین گۆڵی لە نەیشن لیگ.

ماڵپەری فەرمی یوێفا ناوی براوەی خەڵاتی جوانترین گۆڵی نەیشن لیگی بڵاوکردەوە و، و گۆڵەکەی کەریم بێنزێما هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا بەرامبەر ئیسپانیا لە یاری کۆتایی پاڵەوانتیەکە، وەکو جوانترین گۆڵ دەست نیشانکرا.

هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یارییەکە سەرەتا خولەکی 64 گۆڵیان لێکرا، بەڵام دواتر دوو گۆڵیان کرد لە خولەکی 66 بێنزێما گۆڵی بەرامبەربوونی کرد و لە خولەکی 80 کلیان ئێمباپێش گۆڵی دووەم و بردنەوەی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button