ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

کاسێمرۆ دەستی بە ئامادەکارییەکانی کردەوە

یاریگا
کاسێمیرۆ ناوەڕاستکاری بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، دوای ئەوەی بەهۆی ئازاری ددانیەوە نەیتوانی بە مەبەستی بەشداری کردن لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 گەشتی وڵاتەکەی بکات، جارێکی دیکە لەگەڵ یانەکەی دەستی بە ئامادەکارییەکانی کردەوە.

هەژمارەی فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکاری بەڕازیلی یانەکەیان پێش دەست پێکردنی یارییە نێودەوڵەتیەکان، بەهۆی هەوکردنی ددانیەوە، نەیتوانی گەشتی وڵاتەکەی بکات و، لە مەدرید مایەوە بەڵام بەشداری هیچ راهێنانێکی نەکرد، دواجار پاش ئەوەی نەخۆشیەکەی بە تەواوەتی تێپەراند، جارێکی دیکە لەگەڵ هاوڕێکانی دەستی بە ئامادەکارییەکانی کردەوە.

ریال مەدرید هەفتەی داهاتوو سەرەتا لە گەڕی یازدەی لالیگا لە یاریگای خۆی، پێشوازی لە ئاتلێتیک بلباو دەکات، دواتر لە چامپیۆنزلیگیش میوانی شاختاری ئۆکراینی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button