ئینگلتەراگرنگترین

یەک بردنەوە هەمان هەستی نازناوەکانی ریال مەدرید هەیە؛ کاسێمیرۆ دەست بە گریان دەکات

هەست دەکەم لە ماڵی خۆمم

Yariga App

یاریگا –

کاسێمیرۆ چێژ لە یەکێک لە دیارترین وەرزەکانی کاروانی وەرزشیی وەردەگرێت و چ لە نێو یاریگا و چ لە دەرەوەی یاریگا بەردەوام رۆڵێکی یەکلاکەرەوە بۆ مانچستەر یونایتد دەگێڕێت.

دوای ئەوەی جارێکی دیکە گۆڵی کرد، جارێکی دیکە بە لێدانی سەر بەرامبەر یانەی برێنتفۆرد، ناوەڕاستکارە بەرازیلییەکە بە گریان و بە هەستێکی زۆرەوە یاریگای جێهێشت. ئەم گۆڵە هەشتەم گۆڵی بوو بە لێدانی سەر لەم وەرزەدا، کە زیاترە لە هەر یاریزانێکی دیکەی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا.

کاسێمیرۆ دوای یارییەکە گوتی:

زۆربەی کاروانی وەرزشییم لە ئیسپانیا لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بوو، کە لەوێ چەندین نازناوم بەدەستهێنا. بەڵام تەنیا لە چەند وەرزێکدا لەگەڵ یونایتد، هەستم بە شتێکی جیاواز کردووە، شتێک کە ئەوەندە بەهێز بێت پیاوێکی پێگەیشتوو بخاتە گریان. لێرە بە راستی هەست دەکەم لە ماڵی خۆمدام. لە مەدرید بردنەوەی نازناوەکان سەرنجڕاکێش بوو، بەڵام لێرە لە یونایتد تەنانەت یەک بردنەوەش هەمان ئەو هەستەی هەیە، وەکوو بڵێی نازناوێک بەرز دەکەیتەوە. ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ هاندەران هەیە، ئەو هەستی پێوەبەندییە… ئەوەندە بەهێزە کە دەتبزوێنێت.


کاسێمیرۆ لە مانگەکانی دواییدا گۆڕاوە بۆ مەترسییەکی گەورەی لە تۆپە هەواییەکاندا، دوای ئەوەی لە هەشت یاریی رابردوودا چوار گۆڵی کردووە. بە گشتی خاوەنی نۆ گۆڵ و دوو ئەسیستە لەم وەرزەی پریمەرلیگدا. ئەمانە ژمارەیەکەن کە زیاتر بۆ هێرشبەرێک دەشێن نەوەکوو یاریزانێکی ناوەندی بەرگریکار.

بۆ ئەوەی بەرچساومان روونتر بێت، کاسێمیرۆ لە ماوەی یاریکردنی بۆ ریال مەدرید 24 گۆڵی خولی لە 222 یارییدا کردووە، لە کاتێکدا ئەم وەرزەدا تەنیا لە 32 یارییدا بۆ مانچێستەر یونایتد نۆ گۆڵی کردووە. تەنیا بێنیامین شێشکۆ لەم وەرزە گۆڵی زیاتری بۆ یانەکە کردووە.

ئاستە بەرزەکەی رۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە هێشتنەوەی یونایتد لە پلەی سێیەم، بە سەرکردایەتی، توانای جەستەیی و توانای گۆڵکردنی کە بووەتە هۆکاریێکی یەکلاکەرەوە. بەرامبەر برێنتفۆرد لە رووی بەرگریشەوە ئاستێکی سەرنجڕاکێشی نیشاندا، بە بردنەوەی 13 لە کۆی 14 رووبەڕووبوونەوەی دووانی، نۆ تۆپی دوورخستەوە و یارییەکەی بە رێژەی %86 لە وردی پاسدان تەواوکرد.

چاوەڕوان دەکرێت کاسێمیرۆ بۆ بەرازیل لە مۆندیالی داهاتوو کارێکتەرێکی سەرەکی بێت، بەتایبەتی لەگەڵ ئامادەنەبوونی هەریەکە لە رۆدریگۆ و ئێدێر میلیتاو. لەژێر سەرپەرشتی کارلۆ ئەنچیلۆتی، ئەزموون و سەرکردایەتی ئەو زۆر گرنگ دەبێت.

لە تەمەنی 34 ساڵیدا و لەگەڵ ئەوەی داهاتووی لە دوای ئەم وەرزە هێشتا نادیارە، ئەم پاڵەوانییەتییە دەتوانێت دوایین وێستگەی گەورەی نێودەوڵەتی بێت بۆی، بەڵام ئاستی ئەم دواییەی ئاماژە بەوە دەکات کە هێشتا زۆری ماوە پێشکەشی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button