ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

رۆدیگێر مەرجەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئاشکرا دەکات

یاریگا
ئانتۆنیۆ رۆدیگێر، بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی چێلسی ئینگلیزی تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ نەکردووەتەوە، ئەمەش وایکردووە ئەو یاریزانە زیاتر لە جێهێشتنی یانەکەی لە هاوینی داهاتوو نزیکتر ببێتەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکە بلوز ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە، بە مەرجێک مووچەی هەفتانەی بۆ 400 هەزار پاوەند زیاد بکرێت، بە پێچەوانە زستانی ئەمساڵ لەگەڵ ئەو یانانە دەست بە گفتوگۆ کردن دەکات، کە هەوڵی گواستنەوەی بۆ دەدەن.

رۆدیگێر هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی چێلسی کۆتایی دێت، ئەگەر تا ئەو کاتە گرێبەستەکەی نوێ نەکرێتەوە، ئەو کات بێ بەرامبەر دەتوانێت یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button