ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا كۆتایی بە نوێكردنەوەی گرێبەستی پێدری هێنا

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنا كۆتایی بە نوێكردنەوەی گرێبەستی پێدری گۆنزالیز یاریزانی لاوی یانەكەی هێنا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرت بارسێلۆنا نزیكە لە ڕاگەیاندنی نوێكردنەوەی گرێبەستی پێدری تا ساڵی 2026.

پێدری لە ساڵی 2019 لە لاس پاڵماسەوە پەیوەندی بە ڕیزەكانی بارسێلۆناوە كرد و گرێبەستەكەی ئێستای لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت و نرخی ئێستای یاریزانەكە لە بازاڕی گواستنەوەدا 80 ملیۆن یۆرۆیە.

چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو بە فەرمی نوێكردنەوەی گرێبەستی پێدری و ئەنسۆ فاتی ڕابگەیەندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button