ئاسیاعێراقمۆندیال

ئەمڕۆ عێراقیەکان چارەنوسیان بۆ مۆندیال یەکلایی دەکەنەوە

یاریگا
هەڵبژاردەی تۆپی پێ عێراق دوای دۆڕانێک و دوو بەرامبەربوون، لە گەڕی چوارەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی قەتەر دەبنە میوانی ئیمارات.

شێرەکانی رافیدەین دوای بەدەستهێنانی کۆمەڵێک ئەنجامی باش لە قۆناخی یەکەمی پاڵاوتنەکان، لە قۆناخی کۆتایی بە تایبەت دوای گۆڕینی راهێنەرەکەیان، تاوەکو ئێستا تامی بردنەوەیان نەکردووە و لە کۆی سێ یاریش، تەنها دوو خاڵیان بەدەستهێناوە، هەر ئەمەش وایکردووە هاندەرانی ئەم هەڵبژاردەیە بە داهاتووی هەڵبژاردەکەیان گەشبین نەبن.

هەڵبژاردەی عێراق سێ یاری رابردوویان، بەرامبەر ئێران دۆڕاندووە و، بەرامبەر کۆریا و لوبنان بەرامبەربوینە، ئەمڕۆش کاتژمێر 19:45 بە کاتی هەولێر دەبنە میوانی ئیمارات و بە دۆڕانیان هیوایەکی ئەوتۆیان نامێنێت و بە بردنەوەش هیوای گەیشتنیان بۆ مۆندیال زیندوو دەکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button