ئه‌وروپائیسپانیا

پێگەی گاریس بەیڵ لە پەیوەندیكردنی بە نیوكاسڵەوە

یاریگا-

گاریس بەیڵی وێڵزی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی وەڵامی دەنگۆیەكانی پەیوەندیكردنی بە یانەی نیوكاسل یۆنایتد دەداتەوە لە گواستنەوەكانی زستانەدا.

گرێبەستەكەی بەیڵ لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت و چاوەڕوانیش دەكرێت دوای كۆتایهاتنی گرێبەستەكەی ڕیزەكانی یانە شاهانەكە جێبهێڵێت.

چەند سەرچاوەیەكی ئینگلیزی ناوی گاریس بەیڵیان بەستبوویەوە بە نیوكاسڵەوە و دەنگۆی ئەوەیان بڵاوكردبوویەوە كە لە گواستنەوەكانی زستانەدا یاریزانەكە پەیوەندی بە یانە ئینگلیزیەكەوە دەكات.

بەپێی كۆتا زانیاریەكان كە پێگەی دیڤینسا سێنترال بڵاویكردووەتەوە بەیڵ سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی پشتگوێخستووە و هێرشبەرە وێڵزیەكە تەنها بیری لای پێكانەكەیەتی و دەیەوێت بە زووترین كات بگەڕێتەوە یاریگاكان.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە بەیڵ باوەڕی بەخۆی هەیە كە ئاستی جارانی لەژێر ڕاهێنەرایەتیكردنی كارلۆ ئەنچیلۆتی بۆ دەگەڕێتەوە و لەبەر ئەوەش هیچ بیر لەداهاتووی ناكاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button