ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

مانچیستەر سێتی هەوڵی گواستنەوەی بۆسکێتس دەدات

یاریگا
سێرخیۆ بۆسکێتس، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا بووەتە ئامانجی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و پێدەچێت هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە یانەکەی جێبێڵێت.

رۆژنامەی ناسیۆنالی پۆرتوگالی ئاشکرای کردووە، ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانا بەهۆی کەمکردنەوەی مووچەکەی دەیەوێت هاوینی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت و، بۆ ئەم مەبەستەش یانە ئینگلیزیەکە ئامادەیە ئەو یاریزانە بۆ ماوەی دوو وەرز بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە بۆسکێتس کە تاوەکو هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە، ئامادەیە پەیوەندی بە مان سیتیەوە بکات و، جارێکی دیکە لەژێر سەرپەرشتی پێپ گواردیۆلا یاری بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button