ئه‌وروپائیسپانیا

گاریس بەیڵ: من لە كۆرتوا باشترم لەم بابەتەدا

یاریگا-

گاریس بەیڵی وێڵزی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پێی وایە لە بابەتێكدا لە تیبۆ كۆرتوای بەلجیكی و گۆڵپارێزی مێرینگی باشترە.

دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەكەی لەگەڵ تۆتنهام گاریس بەیڵ گەڕایەوە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدرید.

لە چاوپێكەوتنیدا بۆ ڕۆژنامەی ئاس بەیڵ ووتی: لە ژووری خۆگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید تەنها دوو جار یاری گۆڵفمان كردووە ، بێگومان لە یانەكەمدا ژمارە یەكی گۆڵف منم.

هەروەها ووتیشی: كۆرتواش بەهەمان شێوە یاری گۆلف دەكات ، بەڵام باشتر نیە لە من.

بەهۆی پێكانەوە بەیڵ بەشداری یاریەكانی ئەم دوواییانەی یانە شاهانەكەی نەكردووە و چاوەڕوان دەكرێت لە مانگی داهاتوودا بگەڕێتەوە یاریگاكان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button