ئه‌وروپائیسپانیا

سێرجیۆ بۆسكێتس بە باشترین یاریزانی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا دەستنیشانكرا

یاریگا-

سێرجیۆ بۆسكێتسی ئیسپانی و ناوەڕاستكاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە باشترین یاریزانی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا دەستنیشانكرا.

ئیسپانیا تووشی شكست هات بەرامبەر فەڕەنسا ، بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك ، گۆڵەكەی ئیسپانیا لەلایەن ئۆیارزابال لە خولەكی 64 تۆمار كرا ، دوو گۆڵەكەی فەڕەنساش لەلایەن كەریم بێنزیما لە خولەكی 66 و كیلیان ئیمباپێ لە خولەكی 80 تۆمار كرا.

هەرچەندە نەیانتوانی نازناوەكە بەدەستبهێنن بۆسكێتس بە باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتیەكە دەستنیشانكرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button