خوله‌کانی دیکە

فەڕەنسا بووە پاڵەوانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا

یاریگا-هەڵبژاردەی فەڕەنسا بووە دووهەم پاڵەوانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا.

شەوی رابردوو لە یارییەکی بەهێزدا  فەڕەنسا بە ئەنجامی ٢-١ شکستی بە ئیسپانیا هێنا و بۆ یەکەمجار بوونە پاڵەوانی خولەکە.

ئەم پاڵەوانێتییە تەنها دووهەم جارە بەڕێوەدەچێت و جاری یەکەم پۆرتوگال بووە پاڵەوان، شەوی رابردووش بە دوو گۆڵی بەنزیمە و ئێمباپێ فەڕەنسا دەستکەوتێکی دیکەی مێژوویی نوسییەوە، گۆلەکەی ئیسپانیاش ئۆیارزابال تۆماری کرد.

فەڕەنسا بە بردنەوە لە بەلجیکا و ئیسپانیاش بە بردنەوە لە ئیتاڵیا گەیشتبوونە یاری کۆتایی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button