ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

کەمترین یاریزانی بیانی لە پرێمەرلیگ یاری دەکات

یاریگا
لە پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا، پرێمەرلیگی ئینگڵاند کەمترین یاریزانی بێگانەی تێدایە و رێژەکەی تەنها %36,1ـیە.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە نێوان پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا کەمترین یاریزانی بیانی لە پرێمەرلیگ هەن کە رێژەیان %36,1ـیە و لە دوای ئەم خولەش سێریائەی ئیتاڵیا دێت کە رێژەکەی %39,3ـیە و بۆندزلیگای ئەڵمانیاش رێژەی یاریزانانی بیانی تێدا %45,2ـیە و لیگ وەنی فەرەنساش رێژەکەی %47 و لالیگای ئیسپانیاش رێژەکەی زۆر جیاوازە و ژمارەی یاریزانی بیانی ەم خولە لە یاریزانی نێوخۆیی زیاترە کە رێژەکەی %58,3ـیە.

فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگڵاند بەم دواییە یاسای هەشت یاریزانی نێوخۆیی لە پێکهاتەی 25 یاریزانی یانەکان بۆ 12 یاریزان زیاد کردووە، ئەمەش وایکردووە زیاتر گرنگی بە یاریزانی نێوخۆیی بدرێت، بەڵام بە پێچەوانەوە ژمارەی راهێنەرە بیانیەکان لەم خولە زۆرە و لە کۆی 20 راهێنەر، تەنها 4 راهێنەر ئینگلیزی و ئەوانی دیکە هەموویان بیانین.

بابەتی زیاتر

Back to top button