ئه‌وروپائینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد ئەستێرەیەكی یوڤێنتوسی دەوێت

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەیەوێت یانەكەی ئەستێرەیەكی یوڤێنتوس بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی زە سەن كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ داوای لە یانەكەی كردووە كە فیدریكۆ كیێزا ئەستێرەی یوڤێنتوس بگوازنەوە ڕیزەكانیان.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە ئەفسانەكەی هەڵبژاردەی پورتوگال زۆر بەپەرۆشە بۆ ئەوەی كیێزا هاوینی داهاتوو لە ئۆلد ترافۆرد یاری بكات ، بەڵام بەهۆی ئاستە بەرزەكەیەوە چاوەڕوان دەكرێت لە هاوینی داهاتوودا نرخی یاریزانەكە بۆ 120 ملیۆن یۆرۆ بەرز ببێتەوە.

كیێزای یاریزانی فیۆرێنتینا كە لە ئێستادا بەشێوەی خواستن یاری بۆ یوڤێنتوس دەكات و خانمە پیرەكە دەیەوێت بە شێوەی هەمیشەیی بیگوازێتەوە ڕیزەكانی یانەكەی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button