ئاسیائه‌وروپائینگلتەرا

نیوکاسل ئەم زستانە پارەیەکی خەیاڵی خەرج دەکات

یاریگا
دوای کڕینەوەی یانەی نیوکاسل یونایتدی ئینگلیزی لەلایەن سندوقی وەبەرهێنانی سعوودیا، ئەو یانەیە لە پێناو گواستنەوەی چەند یاریزانێک پارەیەکی خەیاڵی خەرج دەکات.

رۆژنامەی تەلەگرافی ئینگلیزی ئاشکرای کردووە، خاوەنە نوێیەکانی یانەی نیوکاسل یونایتد کارگێری یانەکەیان ئاگادار کردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانی لە میرکاتۆی زستانی داهاتوو، 190 ملیۆن پاوەند خەرج دەکەن و هەموو یاساکانی دارایی خاوێنیشیان بەرچاو گرتووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە تاوەکو ئێستا یانەکە هیچ یاریزانێکی دیاری نەکردووە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت بەم پارەیە چەند یاریزانێکی دیار بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button