یاریگا

بەلجیکا دوو ئەستێرەی کاریگەری بۆ یارییەکەی ئیتاڵیا لەدەستدا

یاریگا-هەڵبژاردەی بەلجیکا بە بێ هەریەک لە رۆمیلو لوکاکو و ئێدین هازارد رووبەرووی ئیتاڵیا دەبێتەوە.

بەلجیکای خاوەن پلەی یەکەمی ریزبەندی فیفا بۆ هەڵبژاردەکان پاش شکستهێنانی بەرامبەر  فەڕەنسا بۆ پلەی سێهەمی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا رووبەرووی ئیتاڵیا دەبێتەوە، ئازووریش بەرامبەر ئیسپانیا تووشی شکست هاتبوو.

بۆ ئەو یارییە لوکاکو و هازارد تووشی ماندوبوونی ماسولکەهاتوون بەڵام پێناچیت پێکانەکانیان سەخت بێت. رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەریش رایگەیاند بە بێ ئەو دوو یاریزانە دەبێت گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتەکەی بکات بۆ جێگرتنەوەیان.

یارییەکەی ئیتاڵیا و بەلجیکا سبەی یەکشەممە ئەنجام دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button