ئه‌وروپائیسپانیا

کێشە لە نێوان بارسێلۆنا و بەرێوەبەری کارەکانی پێدری دروست دەبێت

یاریگا
پێدری رۆدریگێز، ناوەڕاستکارە لاوەکەیبیانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لەلایەن یانەکەی داوای لێکراوە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی 5 وەرزی دیکە نوێ بکاتەوە، بەڵام بەرێوەبەری کارەکانی ئەم داوایە رەتدەکاتەوە.

رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، کارگێری بلاوگرانا داوای لە ناوەڕاستکارە لاوەکەی کردووە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج وەرزی دیکە نوێ بکاتەوە، بەڵام بەرێوەبەری کارەکانی ئەو داوایەی رەتکردووە و ئەوان داوای ئەوەیان کردووە گرێبەستەکە بۆ ماوەی سێ وەرز بێت و دوو وەرزی دیکەش بە ئارەزومەندا بێت.

پێدری لە ساڵی 2019 پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کردووە و، هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button