ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ئێمباپێ: ئێستا کاتی قسە کردن لەسەر ریال مەدرید نیە

یاریگا
کلیان ئێمباپێ، هێرشبەری لاوی هەڵبژاردەی فڕەنسا رەتیدەکاتەوە سەبارەت بە داهاتووی خۆی و پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید هیچ قسەیەک بکات.

هێرشبەرە لاوەکەی کەلەشێرەکان دوای کۆتایی یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئاندۆرا لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆی 2020 کاتێک سەبارە بە داهاتووی لەگەڵ ریال مەدرید پرسیاری لێکرا گووتی ” تکاتان لێدەکەم ئێستا کاتی ئەو پرسیارانە نیە، ئێوە هەمیشە ئەم پرسیارەم لێدەکەن. من ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەکەم و ماوەیەکی دیکە هەموو شتێک یەکلا دەبێتەوە “.

کلیان ئێمباپێ یەکێک لەو یاریزانانەیە هاوینی ئەمساڵ بازارەکەی گەرمە و چاوەڕێ دەکرێت وەرزی داهاتوو یانەی پاریس سانجێرمانی وڵاتەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button