فه‌ره‌نسا

ئێمباپێ: چوار رۆژ لە کامپی مەشقەکانی ریاڵ مەدرید بووم

یاریگا

کلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمان، لە سەروبەندی دەنگۆ بەهێزەکانی پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، بۆ جاری یەکەم ئاشکرای دەکات چوار رۆژ لە کامپی راهێنانەکانی ئەو یانەیە ئامادەبووە.

یاریزانە فەرەنسیەکەی شازادەکان یادگاریەکی منداڵی خۆی دەگێڕێتەوە، کاتێک بانگهێشتی مەشقەکانی یانەی ڕیال مەدرید کرا و بە ئەستێرەکانی تیپەکەی ئەوکات ئاشنا بوو، لەنێویاندا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

کلیان ئێمباپێ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ Envoye Special دڵێت؛

کاتێک منداڵ بووم لەلایەن بەرپرسانی ڕیال مەدرید بانگهێشتکرابم، چوار ڕۆژ لە راهێنانەکانی ئەو یانەیە ئامادەبووم. هەموو یاریزانەکانی ئەو یانەیەم بینی، هەموو تیمەکەم بینی و سەرم سوڕما. دوای ئەوە ناچار بووم بگەڕێمەوە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پۆلی دایکم پاک بکەمەوە. لەو ساتەدا بیرم لەوە دەکردەوە کە دایکم بیر لە چی دەکاتەوە و هیوام دەخواست بمگێڕێتەوە بۆ ئەو شوێنە، دەستم لە ئەستێرەکاندا و ناچار بووم بگەڕێمەوە سەر زەوی

کلیان ئێمباپێ لە کاتێکدا ئەو چیرۆکەی خۆی دەگێڕێتەوە، هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، دەنگۆیەکی بەهێزیش هەیە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button