خوله‌کانی دیکە

” وۆدوارد لە باخچەی ماڵەکەی من لەگەڵ رۆناڵدۆ گەیشتە رێکەوتن “

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی هاوینی رابردوو نزیک بوو لە رێکەوتن لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی، بەڵام دواجار گەڕایەوە یانەکەی پێشووی.

گاری لینکەر پێشکەشکاری بەرنامەی MOTD نهێنی گەڕانەوەی دۆن بۆ ریزەکانی مان یونایتد ئاشکرا دەکات و دەڵێت ” پەیوەندیەکی باشم لەگەڵ ئێد وۆدوارد جێگری سەرۆکی شەیتانە سوورەکانم هەیە و دراوسێ یەکترین، رۆژێکیان هاتە لام و خەریکی قسە کردن بوو لەگەڵ مێندێز بەرێوەبەری کارەکانی دۆن، لە باخچەی پشتەوەی ماڵەکەی من بوو و لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە گەیشتە رێکەوتن “.

لینکەر لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە هیوادارە بتوانێت نهێنی دیکە لەسەر ئەم بابەتە ئاشکرا نەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button