ئیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

کاپێلۆ: مەدرید پێویستی بە ئێمباپێ نیە و لەم پێگەیەدا یاریزانیان دەوێت

یاریگا-فابیۆ کاپێلۆ راهێنەری ئیتاڵی بەناوبانگ دەڵێت مەدرید پێویستی بە هێنانی ئێمباپێ نیە و باسی براوەی ئەمساڵی باڵۆن دۆریش دەکات.

کاپێلۆ لە وەرزی ٢٠٠٦-٢٠٠٧ راهێنەری ریاڵ مەدرید بووە و لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کۆریێری دیلۆ سپۆرت وتی “ریاڵ پێویستی بە کاتی زیاترە بۆ بنیاتنانی پێکهاتەیەکی تۆکمە، سەیری یارییەکەم کرد بەرامبەر ریاڵ مایۆرکا و سەرسوڕهێنەربوون، ئەوان کێشەی هێڵی پێشەوەیان نیە و بە بێ ئێمباپێش بەهێزن بەڵام پێویستی دوو ناوەڕاستکاری تەواوە (ئیرتیکاز)ـە
“.

کاپێلۆ پرسیاری براوەی ئەمساڵی باڵۆن دۆری لێکرا و لە وەڵامدا وتی “بەدڵنیاییەوە دەبێت بدرێت بە جۆرجینهۆ، نەک تەنها لەبەر ئەوەی هەمووشتێکی بەدەست هێناوە لەمساڵدا بەڵکو لەبەر ئەوەی رۆڵێکی کاریگەری گێڕاوە لەسەرجەم ئەو پاڵەوانێتییانەدا”.

بابەتی زیاتر

Back to top button