ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

یاریزانێكی پێشووی ڕیاڵ مەدرید: زێدان نزیكە لە شوێنگرتنەوەی پۆچەتینۆ

یاریگا-

یاریزانێكی پێشووی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا باس لە نزیكبوونەوەی زەینەدین زێدانی فەڕەنسی دەكات لە ڕاهێنەرایەتیكردنی پاریس سان جێرمان لە دوای ماوریسیۆ پۆچەتینۆ.

ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەكە تا ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەل پاریس سان جێرماندا هەیە.

ئەستێرەی پێشووی ئیتاڵیا و یاریزانی پێشووی ڕیاڵ مەدرید ئەنتۆنیۆ كاسانۆ لە پەخشی ڕاستەوخۆ لە Twitch لەگەل كریستیان ڤیێری كە تۆڕی ” le 10 sport ”ی فەڕەنسی  بڵاویكردووەتەوە ووتی:

” لەو باوەڕەدام پۆچەتینۆ ژیانێكی كورتی ماوە لەگەل پاریس سا جێرماندا ، زۆر شتی خراپیان دەربارەی پێ گوتووم ، ئەو پیاوێكی باشە ، بەڵام وەك ڕاهێنەر خولەكێكیش بە تاكتیك یاری نەكردووە و یانەكەش داوای ئەوە دەكات ، ئەو داوای ئامۆژگاری لە یاریزانان دەكات كە چۆن یاری بكات ، پۆچەتینۆ هەرگیز ڕاهێنەرایەتی پاڵەوانی نەكردووە ، بۆیە ئێستاش ئەستەمە مامەڵە لەگەل یاریزانی گەورە بكات ، ئەوەی من دەیزانم ئەگەر ئەو بەوشێوەیە بەردەوام بێت ئەوا پۆچەتینۆ كاتێكی زۆری نابێت و دەبێت ئاگادار بێت چونكە زێدان لە پاریس نزیكدەبێتەوە ”.

دوای وازهێنانی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی ڕیاڵ مەدرید تا ئێستا زەیدان ئەركی ڕاهێنەرایەتیكردنی هیچ یانەیەكی وەرنەگرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button