ئه‌وروپائینگلتەرافه‌ره‌نسا

ئارسێناڵ بەرگریکارێکی دەگەڕێنێتەوە

یاریگا
ویلیام سالیبا، بەرگریکاری یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی ئەم هاوینە بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی ئۆڵمپیک مارسێی فەرەنسی کردووە و یانە لەندەنیەکە دەیەوێت هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگەڕێنێتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، کارگێری بلوز بەرگریکارەکەیان ئاگادار کردووە گرنگیەکی تەواو بە داهاتووی دەدەن و ئامادەن هاوینی داهاتوو جارێکی دیکە بۆ ریزەکانیان بگەڕێننەوە.

رۆمانۆ ئەوەشی باسکردووە مەبەست لە گواستنەوەی کاتیەکەی سالیبا ئەوەیە کە یاری زیاتر لە پێکهاتەی سەرەکی بکات.

Back to top button