ئینگلتەرا

ئەم وەرزە بۆ سالیبا و زینچینکۆ کۆتایی هات

یاریگا

ویلیام سالیبا و ئۆلیکساندر زینچێنکۆ هەردوو دوو یاریزانی یانەی ئارسێناڵی ئینگڵتەرا بەهۆی پێکان تا کۆتایی ئەم وەرزە ناگەڕێنەوە.

ئەم دووانە ماوەیەکە بەهۆی پێکان لە پێکهاتەی یانەکەیان دابڕاون، بەڵام تۆپچیەکان بەو هیوایە بوون لە کۆتایی ئەم وەرزەدا لە یارییە گرنگەکاندا بگەڕێنەوە.

ماڵپەڕی ئەتلەتیک لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە سالیبا و زینچنکۆ لەم وەرزەدا بەشداری هیچ یارییەک ناکەنەوە و مەحاڵە لە یارییەکانی دیکەدا بگەڕێنەوە. ئەمە خراپترین هەواڵە لە پێش هەندێک یاری گرنگ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بۆ ئارسناڵ و ئارتێتا.

سالیبا لە مانگی ئازارەوە نەیتوانیوە یاوەری ئارسناڵ بکات بەهۆی کێشەی پشتەوە. هەروەها زینچنکۆ تووشی پێکان بووە لە قاچیدا و ماوەیەکە لە پێکهاتەکەیدا نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button