ئینگلتەرا

سالیبا: من یاریم بکردایە ئارسناڵ دەبووە پاڵەوانی پریمەلیگ

ویلیام سالیبا بەرگریکاری یانەی ئارسناڵ لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا دەڵێت ئەگەر ئەو تووشی پێکان نەهاتبایە ئەوا ئارسناڵ لەبری مان سیتی دەبووە پاڵەوانی وەرزی رابردووی پریمەرلیگ.

گەنەرز وەرزی رابردووی زۆر بە بەهێزی دەست پێکرد و بۆ ماوەیەکی زۆر لە پێشەنگی خولەکەدا بوو، بەڵام لە کۆتا مانگەکاندا ئەنجامەکانی گۆڕا و ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ پێکانی ویلیام سالیبای ئەستێرەی هێڵی بەرگری یانەکەیان.

تێلیفووت، دیمانەیەکی لەگەڵ ئەو یاریزانە ئەنجامداوە و لەوبارەیەوە یاریزانە فەڕەنسییەکە وتی

بۆ من ئەوە زۆر روونە ئەگەر پێکان نەبووایە، ئارسناڵ دەبووە پاڵەوان بەڵام پێکان بەشێکە لە تۆپی پێ. بەڵام ئێستا لە وەرزێکی تازەین و ئامانجی تازەمان هەیە، ئەویش ئەوەیە باشتر لە پارساڵ یاری بکەین.

گەنەرز لەم وەرزەدا تا ئێستا پاش شەش هەفتە لە پلەی شەشەمدایە بە چوار بردنەوە و دوو بەرامبەربوون.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button