ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەرگریکارێکی ئارسناڵ پەیوەندی بە خولی فەڕەنسییەوە دەکات

یاریگا-ویلیام سالیبای بەرگریکاری ئارسناڵ بەشێوەی خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز دەگەڕێتەوە  خولی فەڕەنسی.

بەگوێرەی سکای سپۆرت هەردوو یانەی ئارسناڵ و نیس گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ ئەوەی یاریزانە ١٩ ساڵەکە تا کۆتایی وەرز یاری بۆ یانەکەی پێشووی بکات و تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە گەنەرز مافی ئەوەی بە لیل نەداوە لە کۆتایی وەرز بتوانێت بەیەکجاری بیگوازێتەوە، بەهۆکاری ئەوەی سالیبا لە پلانەکانی داهاتووی یانەکەدایە.

سالیبا لەم وەرزەدا هیچ یارییەکی بۆ ئارسناڵ ئەنجام نەداوە و سەرجەم کاتەکانی لەسەر کورسی یەدەگ بەسەربردووە، وەرزی رابردووش بە خواستن یاری بۆ سانت ئیتیان کرد

سوود وەرنەگرتن لە سالیبا لە کاتێکدایە ناوبراو لە ٢٠١٩دا بەرامبەر بە٢٧ ملیۆن پاوەند روویکردە ئارسناڵ کاتێک تەمەنی تەنها ١٧ ساڵ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button