ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

ئالێکسس سانچێز گرێبەستەکەی هەڵدەوەشێنتەوە

یاریگا
ئالێکسس سانچێز، هێرشبەری شیلیایی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بەهۆی کەم یاری کردنی نیگەرانە و ئامادەنیە چیدیکە لە یانەکەی بەردوەوام بێت.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی نێرازۆری زۆر بە کەمی لەلایەن سیمۆنی ئینزاگی راهێنەرەوە یاری پێدەکرێت و ئەو راهێنەری زیاتر بە هێرشبەرەکانی دیکەی دەدات، ئەمەش وایکردووە هێرشبەرە شیلیاییەکە بیر لەوە بکاتەوە زستانی ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی هەڵوەشێنتەوە و ئەو یانەیە جێبێڵێت.

سانچێز تاوەکو هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئینتەر میلان هەیە و سالانە حەوت ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچە وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button