ئه‌وروپائیتاڵیا

دیبالا نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یوڤێنتوس

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئەمڕۆی ئیتاڵیا ئاشكرایانكرد پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەل یانەكەی.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی دیبالا تەنها هەنگاوێك دوورە لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەل یوڤێنتوس.

خۆرخی ئەنتوان بەڕێوەبەری كارەكانی ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە دووپاتیكردەوە گفتوگۆكان لە قۆناغی كۆتاییدان  تەنها چەند وردەكاریەكی بچوك ماوە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی و لەم مانگەدا بەفەرمی ڕادەگەیەندرێت.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە دیبالا واژۆ لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دەكات بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتوو وە هەروەها موچەی ساڵانەی 9 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button