ئه‌وروپائینگلتەرا

فێردیناند: سەڵاح باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزیە

یاریگا-

ڕیۆ فێردیناند ، ئەستێرەی پێشووی هێڵی بەرگری مانچێستەر یونایتد پێی وایە محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی باشترین یاریزانی خولەكەیە.

لە لێدوانیدا نۆ كەناڵی فەرمی خۆی لە یوتیوب فێردیناند ووتی: محەمەد سەڵاح باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزیە تا ئێستا لەم وەرزەدا.

هەروەها ووتیشی: گۆڵەكەی لە مانچێستەر سیتی وەك یاری فیفا وا بوو چەندین جار ئەوەم كردووە لە فیفا ، سەڵاح گۆڵ تۆمار دەكات كە یارمەتی بردنەوەی یانەكەی بدات لە خولی ئینگلیزی و چامپیۆنسلیگدا.

هێرشبەرە میسڕیەكە لەم وەرزەدا لە خولی ئینگلیزی توانیویەتی شەش گۆل تۆمار بكات و لە پێشەنگی گۆڵكارانی خولەكەدا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button