ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

ئیمباپێ: تەنها لە پێناو ڕیاڵ مەدرید پاریس جیدەهێڵم

یاریگا-

كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە چاوپێكەوتنێكی دوور و درێژیدا لەگەڵ RMCsport باس لە خواستی پەیوەندیكردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەكات.

گرنگترین لێدوانەكانی كیلیان ئیمباپێ.

– كیلیان ئیمباپێ: ئەوە ترسناكە كاتێك سەرۆك پێت دەڵێت ” تۆ هیچ كات بە خۆڕایی ئێرە جێناهێڵیت ” كاتێك گوێم لەوە بوو بە خۆمم ووت لێرە چی ڕوودەدات.

– هاوینی ڕابردوو خەفەتم زۆر خواد بۆ ئەوەی كە پەیوەندیكردنم بە ڕیاڵ مەدریدەوە شكستیهێناوە.

كاتێك ئەم یانەیە دەبینیت هەست بە جۆش و خرۆش دەكەیت؟

– بێگومان ، هەموومان بە جۆش و خرۆشین ، من هەموو كات ووتومە ئەمەوێت یاری لەگەڵ یاریزانانی گەورەدا بكەم ، ئێستا یاریزانی زیاترمان هەیە ، ئێستا دەبێت هەمووان پێكەوە كار بكەین بۆ بردنەوەی نازناوەكان.

– كاتێك تۆ یاری لەگەل یاریزانی گەورە دەكەیت دەبێت واز لە زۆر شت بهێنیت ، چونكە تۆ تەنها یاریزانی گەورە نیت، دەبێت هەمووان پێكەوە كار بكەین.

– كاتێك میسی لە یانەكەتدا بێت ، دەزانیت دەبێت زیاتد هەوڵ بدەیت بۆ دۆزینەوەی بۆشایی ، من ئامادەم لەكاتێك میسی تۆپی لایە ڕابكەم ، هیچ كێشەیەك نیە هەرچۆن بێت ئەوە میسیە ( بە پێكەنینەوە ).

– 10 ڕۆژ پێش ئێستا بەنەیمارت ووت و توڕە بوویت كە پاست پێنادات؟

– بەڵێ ، بەڵێ ، من ئەوەم ووت ، من دوای یاریەكە بۆ ماوەیەكی زۆر قسەم لەگەل كرد ، نابێت هیچ ڕق و كینەیەك هەبێت ، هیچ كێشە نیە من ڕێز لە یاریزانان دەگرم ، هەر ئەو ڕۆژە ڕووداوەكە كۆتایی هات و هیچ كێشەیەك نیە.

تۆ باسی میسی دەكەیت چۆنیت لەگەل ئەو؟

– من هەرگیز بە بیرمدا نەدەهات كە بێتە ئێرە ، ئەو یەكێكە لەو چەند یاریزانانەی كە من شوێنێكدا دامنابوون و نووسیبووم لە سەری ” ئەستەمە یاری بكەم لەگەڵیان ” هەرگیز بڕوام نەدەكرد بارسێلۆنا جێبهێڵێت ، ئێستا من چێژ لە هەموو ساتێكی میسی دەبینم لەگەڵم ، نابێت ئەوەمان بیر بچێت ئەوە خۆی لە خۆیدا دەستكەوتێكە.

– میسی كەسێكە تۆپی پێی خۆش دەوێت ، لەگەل هەمووان قسە دەكات ، هەول دەدات بە شێوازی خۆی بگونجێت ، هەرچەندە كەمێك شەرمنە ، بەڵام لە یاریگادا وا نیە.

ئایا پێشتر ئەو هەستەت هەبووە لەگەل یاریزانانی دیكە؟

– نەیمار هەندێك كات نائاسایی بوو ، بەڵام میسی شتێكی ترە بەڕاستی زۆر سەرسوڕهێنەرە ، ئەوە هەستێكی نایابە بیر بكەیتەوە جگە لە بارسێلۆنا درێسی پاریس سان جێرمان دەپۆشێت.

– لە سەرەتایی هاویندا بە پاریست ووتوە كە ناتەوێت گرێبەستەكەت نوێ بكەیتەوە ، بۆچی؟

– لە سەرەتادا بیرم دەكردەوە ، پێش یۆرۆ پێم ووتن نامەوێت نوێی بكەمەوە و دوای یۆرۆ ووتم دەمەوێت بڕۆم.

– ئامانجی من ئەوەیە كە دەست لە ناو دەست بكەم بۆئەوەی مامەڵەیەكی گونجاو بكەین و لە دەرگای پێشەوە بڕۆم ، هەروەها وویستم كات بە یانەكە بدەم شوێنگرەوەیەك بدۆزنەوە.

– داواكەت بۆ ڕۆشتن بۆ ئەوە بوو دووربكەویتەوە لە ڕۆشتن بە خۆڕایی؟

– بەڵێ ، بەڵام دواتر یانەكە بڕیاریدا نەمفرۆشێت ، من لەگەل ئەوەدا باش بووم و بەردەوام بوو لە یاریكردن لە هەموو مانگی هەشت ، هیچ كێشەیەكم لەگەل ئەوەدا نەبوو ، هێشتا لە شوێنێكی گەورەم و ئەو شوێنەی كە چوار ساڵە دڵخۆشم.

گرێبەستەكان و بە تایبەت هاتنی میسی پێت وانیە شایەنی مانەوەیت؟

– نەخێر ، چونكە من بڕیارەكانم تەنها بۆ ساتێك نەداوە ، بڕیارەكەم داوەوە و بە باشی ڕەچاوی هەموو شتێكم كردووە.

– كەمێك هەستم بە بێتاقەتی كرد بەوەی كە نەڕۆشتم و مامەوە و ووتم ئەگەر بمێنمەوە دلخۆش نابم ، بەڵام زوو ئەوەم تێپەڕاند.

– ئەگەر ئە  هاوینە بڕۆم ئەوا تەنها لە پێناو ڕیاڵ مەدریدە و تەنها بۆ ئەو یانەیە دەڕۆم.

– كاتێك سەرۆكەكەت بەرامبەر جیهان دەڵێت ناڕوات و بە خۆڕاییش ناڕوات هەست بە دوو دڵی دەكەیت و دەلێیت چی بەسەر مندا دێت؟.

– لەو باوەڕەدام لێرە كارم تەواو بووە بۆیە داوای ڕۆشتنم كرد و دەمەوێت جێگایەكی دیكە تاقی بكەمەوە.

– من بە پاریسەوە بەستراومەتەوە و ئەگەریش بڕۆم تەنها لەبەر ڕیاڵ مەدریدە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button