ئاسیائه‌وروپاعێراق

موهەنەد عەلی تووشی پێکان بووە

Korek Telecom

یاریگا
هەڵبژاردەی تۆپی پێ عێراق لە بەردەوامی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022ـی قەتەر بریارە رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی لوبنان و ئیمارات ببێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش ئادڤۆکاتی راهێنەری هۆڵەندی هەڵبژاردەکە، چەند یاریزانێکی بانگهێشت کردووە.

ماڵپەری فەرمی یانەی سالۆنیکای یۆنانی بڵاویکردەوە، موهەنەد عەلی هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراق و یانەکەیان لە ئەژنۆیدا تووشی پێکان بووە، بەم هۆیەوە ئەو یاریزانە بەشداری دوو یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەی ناکات.

هەڵبژاردەی عێراق لە کۆمەڵەی یەکەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی داهاتوو لە قۆناخی کۆتایی لە کۆی دوو یاری رابردووی، بەرامبەر هەڵبژاردەی کۆریای باشوور یەکسان بووە و بەرامبەر ئێرانیش دۆڕاوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!