ئه‌وروپائیسپانیا

پیكێ: بارسێلۆنا بە بارودۆخێكدا تێدەپەڕێت كە پێشتر نەمانبینیوە

یاریگا-

جیرارد پیكێ ، بەرگریكاری هەلبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا باس لە شكستەكەیان دەكات بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید.

ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی خاوەن یاریگا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام كۆتاییهات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی هەشتەمی لالیگای ئیسپانیا.

لە دوای یاریەكە پیكێ ووتی: بە بارودۆخێكی سەختدا تێدەپەڕین و دەنالێنین دەبیت ڕاستگۆ بین.

هەروەها ووتیشی: بەباشی یاریمان كرد و هەلی زۆرمان بۆ ڕەخسا ئەوان بە كەمترین هەلی گۆڵكردن دوو گۆڵەكەیان تۆمار كرد.

بەردەوام بوو ووتی: ئێمە تەنها كێشەیەكمان نیە هەمووان ئەوە دەزانن ناكرێت بەو شێوە ڕەفتار بكەین ، دەمەوێت ڕاستگۆ بم لەگەلتان ئەم بارودۆخە زۆر سەختە و پێشتر هەرگیز بە شتی وادا تێنەپەڕیوین ، سەرەڕای ئەوانەش پێم وایە چاك دەبین و دەگەڕێینەوە.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە ڕیزبەندی نۆیەمی لالیگادایە و ئەتلەتیكۆ مەدرید بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ لە ڕیزبەندی دووەمی خولی ئیسپانی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button