ئه‌وروپائیسپانیا

گەڕانەوەی یاریزانێكی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریگاكان دوا دەكەوێت

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد گەڕانەوەی یاریزانێكی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریگاكان دوا دەكەوێت.

ڕۆژی یەكشەممە كاتژمێر 17:15 بە كاتی كوردستان ئیسپانیۆل لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی هەشتەمی خولی ئیسپانیادا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی گەڕانەوەی فێرلاند مێندی بۆ یاریگاكان دوا دەكەوێت لەبەر ئەوەی یاریزانەكە لە كۆتا ڕاهێنانە بەكۆمەڵەكاندا بەشداری نەكردووە و بەوەش ناتوانێت بۆ یاری بەرامبەر ئیسپانیۆل ئامادە بێت.

بەڵام چاوەڕوان دەكرێت تۆنی كرۆس بەشێوەیەكی سەرەكی لەلایەن كارلۆ ئەنچیلۆتیەوە پشتی پێ ببەسترێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button