ئیسپانیاگرنگترین

نوێترین زانیاریی دوای نەشتەرگەریەکەی؛ فێرلاند مێندی واز لە یاریکردن دەهێنێت؟

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ فێرلان مێندی نەشتەرگەریی بۆ ئەنجامدرا دوای ئەو پێکانەی لە یاریی بەرامبەر ئیسپانیۆ 3ی ئەم مانگە تووشی هات.

ئەم وەرزە بەگشتی بۆ ئەستێرە فەڕەنسیەکە پڕ ئاڵنگاریی بوو، بەتایبەت بەهۆی زنجیرەی پێکانە یەک لەدوای یەکەکان کە دواتریان ئەوەی بەرامبەر ئیسپانیۆ بوو لە ماسوولکەی رانی راستیدا تووشیبوو.

ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی پزیشکەکانی یانەکە نەشتەرگەریی بۆ مێندی ئەنجامدراوە.

سەرەتا و دوای رۆژەکانی تووشبوونی بە پێکانەکە، بەشێک لە سەرجاوەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە کە بەرگریکارەکە بۆ ماوەی ساڵێک دووردەکەوێتەوە و رەنگە بەیەکجاریی وازهێنان لە یاریکردن راگەیەنێت.

ئەستێرەیەکی ریال مەدرید مەترسی وازهێنانی یەکجارەکی لە تۆپی پێ دەکەوێتەسەر

دوای بڵاوکردنەوەی بەیاننامەکەی ئەمشەوی ریال مەدرید، فابریزۆ رۆمانۆ کە هەواڵەکەی لای خۆیەوە بڵاوکردووەتەوە، ئەوەشی ئاشکراکردووە، بە پشتبەستن بە سەرچاوەی نزیک لە یاریزانەکە، کە مێندی بیر لە وازهێنان ناکاتەوە وەک ئەوەی بەشێک لە سەرچاوە ئیسپانیەکان بڵاویانکردبووەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button