ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

” من رێگەم نەدەدا مێسی بەم شێوەیە پاڵ بکەوێتەوە “

یاریگا
لیۆنێل مێسی، یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لە پێناو پارێزگاری کردن لە گۆڵی یانەکەی، لە یاری بەرامبەر مانچێستەر سیتی کارێکی ناوازە دەکات و دەنگدانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.

ریۆ فێردیناند یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵاند و یانەی مانچێستەر یونایتد دەڵێت ” ئەگەر من یاریزانی پاریس سانجێرمان بومایە، هەرگیز رێگەم نەدەدا مێسی پاڵ بکەوێتەوە و پێمدەگوت لیۆ تۆ نا، تۆ نابێت درێسەکەت بەم شێوەیە پیس ببێت “.

لیۆنێل مێسی لە گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی، یەکەم گۆڵی خۆی بە درێسی پاریس سانجێرمان تۆمار کرد و توانیان یارییەکە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button