ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

هەژماری یانەی شێریف گاڵتە بە ڕیاڵ مەدرید دەكات

یاریگا-

هەژماری فەڕمی یانەی شێریف تیراسبۆلی مۆڵدۆڤی گاڵتە بە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەكات دوای بردنەوەكەیان.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی شێریف تیراسبۆلی كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات.

لە دوای یاریەكە هەژماری فەڕمی یانەی شێریف لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەكیان داناوە و نووسیوویانە: بە بێ لێدوان.

https://www.instagram.com/p/CUYUz4bAipP/?utm_medium=copy_link

شێریف لە پێشەنگی ڕیزبەندی كۆمەڵەی چوارەم دێت بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ و ڕیاڵ مەدرید لە ڕیزبەندی دووەمە بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ ، هەردوو یانەی ئینتەر میلان و شاختار لە ڕیزبەندی سێیەم و چوارەمن بە كۆكردنەوەی خاڵێك.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button