ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

ئەنێلكا خواستی خۆی بۆ ڕاهێنەرایەتیكردنی پاریس سان جێرمان ڕاگەیاند

یاریگا-

نیكۆلاس ئەنێلكا ، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا خواستی خۆی بۆ ڕاهێنەرایەتیكردنی پاریس سان جێرمان ڕاگەیاند.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا دەیەوێت ببێتە ڕاهێنەری پاریس؟ ئەنێلكا ووتی: بیرۆكەی من ئەوەیە كە لە ئەوروپا نەبمە ڕاهێنەر پێم باشترە لە ئاسیا ڕاهێنەرایەتی بكەم بەڵام ئەگەر چانسی ڕاهێنەرایەتیكردنی پاریس سان جێرمانم. بۆ بڕەخسێت بۆ نا.

هەروەها ووتیشی: پاریس سان جێرمان تاكە یانەیە لە ئەوروپا دەمەوێت ڕاهێنەرایەتی بكەم.

پێش وازهێنانی لە یاریكردن ئەنێلكا لە زۆربەی یانەكانی ئەوروپا یاریكردووە وەك یانەكانی پاریس سان جێرمان ، ڕیاڵ مەدرید ، ئەرسیناڵ ، چێڵسی ، لیڤەرپول ، مانچێستەر سیتی ، چێڵسی و یوڤێنتوس.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button