ئینگلتەرا

توخێل: شکستەکەی سیتی هەڵەی من بوو

تۆماس توخێل راهێنەری یانەی چێلسی دان بەوەدا دەنێت هەڵەی کردووە لە  کردووە لە دەستنیشانکردنی پێکهاتەی یانەکەی لە یارییەکەی بەرامبەر سیتی.

تیمەکەی گواردیۆلا تۆڵەی یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانیان لە چێڵسی کردەوە و بە گۆڵێکی بێ وەڵام شکستییان پێهێنان لە میانەی یارییەکانی پریمەرلیگدا.

تیمەکەی توخێل بە ئاستێکی خراپ دەرکەوتن بە تایبەت لە هێڵی پێشەوەدا، راهێنەرە ئەڵمانییەکە وتی “پێویستمان بە ووزەی زیاتر بوو ئەمڕۆ، نگۆڵۆ کانتێ چەند رۆژێک بوو نەخۆش بوو بەڵام لە پێکهاتەی سەرەکی دامنا، جۆرجینۆش چەند کێشەیەکی هەبوو وە تیاگۆ پێکانی هەیە، بۆیە رەنگە شکستەکە لە ئەستۆی من بێت  کە وەک پێویست ئەوانەم لەبەرچاو نەگرت. ئەوەی گرنگە ئەوەیە ئێمە هەموومان بەیەکەوە دەدۆڕێین و بەیەکەوەش دەیبەینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە خۆم دەپرسم ئەگەر  شێوازەکە دروست بوو بۆ یارییەکە یاخود نا هەرچەندە ئەوە هەمیشە هۆکارنیە”.

بەو بردنەوەیە مان سیتی سەرکەوت بۆ پلەی دووهەم بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ لیڤەرپوولی پێشەنگ بەڵام یانەکانی چێڵسی،یونایتد و ئێڤەرتۆن بەهەمان شێوە خاوەنی ١٣ خاڵن.

بابەتی زیاتر

Back to top button