خوله‌کانی دیکە

ئینتەر میلان ئێستاوە هەوڵی بۆ گواستنەوەی یاریزانێک دەدات

یاریگا
یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا لە ئێستاوە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی بێ بەرامبەر گۆڵپارێزی کامیرۆنی یانەی ئایاکسی هۆڵەندی ئاندرێ ئۆنانا دەست پێدەکات.

فابریزۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات، کارگێری نێرازۆری لە ئێستاوە لە رێگەی جۆزێپێ مۆراتا بەرێوەبەری وەرزشی یانەکە، هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزە کامیرۆنیەکەی یانە هۆڵەندیەکە دەست پێکردووە، ئەو یانەیە ئامانجیانە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی ئەو گۆڵپارێزە بێ بەرامبەر بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

ئۆنانا دوای ئەوەی وەرزی رابردوو مادەی وزەبەخشی بەکارهێنا، بۆ ماوەی نۆ مانگ لە یاری کردن سڕ کرا، ئەو گۆڵپارێزە کامیرۆنیە بووەتە ئامانجی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیاش.

بابەتی زیاتر

Back to top button