ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا و ئینتەر میلان كێبڕكێی گواستنەوەی ئۆنانا دەكەن

یاریگا-

هەردوو یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و ئینتەر میلانی ئیتاڵی كێبڕكێی گواستنەوەی ئەندریا ئۆنانای كامیرۆنی دەدەن.

لە ساڵی 2015 ئۆنانا لاوانی بارسێلۆنای جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی ئەیاكسی هۆڵەندیەوە كرد بەرامبەر 150 هەزار یۆرۆوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئۆنانا بە شوێنگرەوەیەكی گونجاو دەزانن بۆ جێگای تێر شتیگن.

گرێبەستەكەی ئۆنانا لەگەڵ ئەیاكس لر هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت و بە خۆڕایی دەتوانێت بچێتە هەر یانەیەك كە دەیەوێت.

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان هەریەك لە یانەكانی بارسێلۆنا ، ئینتەر میلان ، لیۆن و ئەتلەتیكۆ مەدرید كێبڕكێی گواستنەوەی گۆڵپارێزەكە دەكەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button