ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

حەكیمی: میسی سەرسامی كردم و زەیدان لە پشت ڕۆشتنم نەبوو لە ڕیاڵ مەدرید

یاریگا-

ئەشرەف حەكیمی ، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئاشكرایكرد زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری ئەو كاتی یانەكە لەپشت ڕۆشتنی نەبووە.

حەكیمی لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی ووتی: زۆر شت لە زێدانەوە فێربووم ، هیچ پەیوەندیەكی نیە بەوەی لە 2020 ڕوویدا.

هەروەها ووتیشی: شتی دیكە هەوو كە بە تایبەت پەیوەندی بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە هەبوو ، بۆیە ڕیاڵ مەدرید وایلێكردم كە بڕۆم ، لەو كاتەدا گفتوگۆم لەگەل زێدان كرد ، بەڵام ئەوە لە نێوانماندا دەمێنێتەوە ، ئەو بە شێوازێكی جیاواز بیریدەكردەوە.

سەبارەت بە لیۆنێل میسی ووتی: هەرگیز بڕوام نەدەكرد میسی بارسێلۆنا جێبهێڵێت ، وەك هەموو كەسێكی دیكە ،لەگەل زۆر یاریزانی نایاب یاریم كردووە ، بەلام لەگەل میسی یاریم نەكردبوو ، ئەوە وەك خەونێك وابوو بۆ من ، من سەرسام بووم بەو شێوەیەی كە ئەو مامەڵە دەكات ، ئەو سادە و بێدەنگە.

بابەتی زیاتر

Back to top button