ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نسا

پۆچێتینیۆ بە گومانەوە باس لە داهاتووی مێسی دەکات

یاریگا
ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ، راهێنەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بە گومانەوە باس لە بەشداری کردنی ئەستێرەی ئارجێنتینایی یانەکەی لیۆنێل مێسی دەکات.

راهێنەرەکەی شازادەکان لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر مۆنبیلیا لە گەڕی هەشتەمی لیگ وەن دەڵێت ” بۆ ئەوان ئەو یارییە زۆر گرنگە و هیچ کاریگەرییەکیشی لەسەر یاری سێ شەممەی داهاتووی لە چامپیۆنزلیگ نابێت، ئێمە بەو هیوایەن مێسی بۆ یاری بەرامبەر مانچێستەر سیتی بە تەواوەتی لە پێکانەکەی چاک ببێتەوە و بەشدارییەکی کارای هەبێت ‘.

پۆچێتینیۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە مێسی بە باشی قۆناخەکانی چارەسەری تێدەپەڕێنێت و هیوایەکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی بەشداری یاری داهاتوویان لە چامپیۆنزلیگ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button