ئه‌وروپائیسپانیا

پاڵێوراوێکی پۆستی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا دەنگۆکان رەتدەکاتەوە

یاریگا
دوای دۆڕانەکەی بارسێلۆنا لە یەکەم یاری وەرزی نوێ چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایرن میونشن و هەروەها یەکسانەکەی بەرامبەر گرانادا لە لالیگا، دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە کە رۆبیرتۆ مارتینێز راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا نزیکە لەوەی ببێتە شوێنگرەوەی رۆناڵد کومان، بەڵام ناوبراو دەنگۆکان رەتدەکاتەوە.

راهێنەرەکەی هەڵبژاردەی بەلجیکا لە وەڵامی دەنگۆی ئەوەی کە پاڵێوراوە بۆ شوێنگرەوەی راهێنەرەکەی بلاوگرانا بە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنیا دەڵێت، ئەو هەواڵانەی کە باس لەوە دەکرێن بریارە ببم بە راهێنەری یانە کەتەلۆنیەکە، تەنها دەنگۆن و راست نین، من گرێبەستم لەگەڵ هەڵبژاردەکەم هەیە و دەمەوێت رێز لە گرێبەستەکەم بگرم.

شەوی رابردووش تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت دەنگۆیەکی دیکەی رەتکردەوە، ئەویش دەست نیشانکردنی ئاندرا پیرلۆ وەکو راهێنەری بارسێلۆنا بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button