ئه‌وروپائیسپانیا

کومان: کاتێک مێسی لێرە بوو، یاریزانەکان باشتر راهێنانیان دەکرد

یاریگا
رۆناڵد کومان، راهێنەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ستایشی ئاستی لیۆنێل مێسی یاریزانی پێشووی یانەکەی دەکات و بە یاریزانێکی نمونەیی ناوی دەبات.

راهێنەرەکەی بلاوگرانا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ پێگەی Fooitball International سەبارەت بە گۆڵکاری پێشووی یانەکەی دەڵێت ” کاتێک مێسی لای ئێمە بوو، یاریزانەکان باشتر راهێنانیان دەکرد، ئێستا کە ئەو لای ئێمە نیە، بە تایبەت یاریزانە لاوەکان ئەوەندە گرنگی بەخۆیان نادەن. لەم چەند رۆژە لە کاتی راهێنان ئانسۆ فاتی شوتێکی ئاراستەی گۆڵێکی بچووک کرد، کەچی تۆپەکەی بە دووری سێ مەتر لە گۆڵەکە تێپەڕی، ئەگەر مێسی لێرە بوایە، زۆر توڕە دەبوو، چونکە هەمیشی هانی یاریزانەکانی دادە بە باشترین شێوە ئامانجەکانیان بپێکن ”.

کومان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتیشی ” لیۆ هەمیشە حەزی لە بردنەوە بوو، هەر کاتێک تیپەکەمان بدۆڕابا، ئەو یاریزانە زۆر توڕە و دڵتەنگ دەبوو ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button